• r2
  • r3
  • r4
  • r5
  • r1
نوێ

هەلوێست

بەڵێ بۆ ئازادی هەڵبژاردنی جلوبەرگ !

بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکانی کۆمەڵگا لە سەرکوتی ژنان‌‌و زەوت کردنی سەرەتایی‌ترین ئازادیەکانی ژنانەوە دەست پێی دەکات. هەڵبژاردنی هەر جۆرە شێوازێکی جلپۆشین مافی هەموو تاکێکی کۆمەڵگایەو مرۆڤ سەربەستە لەوەی چی لە بەر دەکات‌. هەر وەکوو چۆن دەیان جۆری بیرکردنەوە لە کۆمەڵگادا بوونی هەیە سرووشتیە کە جۆرەها شێوازی جلوبەرگ لەبەر کردنیش بوونی هەبێت. بەڵام کاتێک لە روانگەیەکی ئایدۆلۆژیەوە چەشنێک جلوبەرگ بۆ ژنان‌ دیاری دەکرێت‌‌‌و دەبێتە پێناسەی ژنان…

زیاتر بخوێنە

چالاکی

دیداری دوو ژنی کورد لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

دیداری «رۆیا تلوعی» نوێنەری پارتی فێمینیستی کوردستان و «سەنەم شەرکانی» یەکەم مەقامی رەسمی رۆژئاڤای ولات کە بە بۆنەی داوەت بۆ کۆنفرانسی ژنی کورد لە زانکۆی ئۆکلاهۆما ڤیزای ئەمریکای پێدرا، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئاستی موعاونی وەزیری دەرەوە «تام مالینۆڤسکی» بەرێوە چوو.  لەم دیدارەدا باسی بزاڤی ژنی کورد نە تەنیا لە رۆژئاڤا بەلکوو لە رۆژهەلاتی ولاتیش شی کرایەوە.  میلانۆسکی موعاوینی جان کێری وەزیری کاروباری دەرەوەیە و لە تویتێری خۆیدا هەوالی ئەم دیدارەی بلاو کردەوە. 

زیاتر بخوێنە

نوێ

کازیوە ئەنامقی: ئامانجی پارتی فمینیستی کوردستان گەیاندنی ژنانە بە ئاستی خود رێبەری و سەرکردایەتی

کازیوە ئەنامەقی دەروونناس و ووتە بێژی پارتی فمینیستی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ” لە کوردەواریدا بۆشاییەکی زۆر بە دی دەکرا سەبارەت بە جێگە و پێگەی و جێگای دەستی ژنان لە چالاکیەکاندا، راستە ژنان لە هەموو پارتە کوردیەکاندا ژنان چالاکی تاێبەتیان هەیە، بەڵام ئەو چالاکیەی ئێمە بە دەستمانە زۆرتر گەیاندنی ژنانە بە ئاستی سەرکردایەتی و رێبەرایەتی”.  لە پارتە کوردیەکاندا دەسەڵات زیاتر لە دەستی پیاواندا ماوەتەوە …

زیاتر بخوێنە

ئەندامەتی

پارتی فێمینیستی کوردستان تا کاتی بەستنی یەکەم کۆری گشتی خۆی هەر ئەندامی ژن قبوول دەکات.  کۆری گشتی لە داهاتوودا بریار دەدا لەسەر چۆنیەتی وەرگرتنی ئەندامی پیاوی یەکسانیخواز.  لە هەرحالدا  ژنان ئەم پارتە بەرێوە دەبەن.  ئامانجی ئەم بریارە پەروەردە کردن و بە توانا کردنی ژنانە لە پانتای سیاسەتدا.  مەرجی ئەندامەتی بریتییە لە: ۱- تەمەنی ۱۸ سال و بەرەوەسەرتر  ۲- پێبەندی و رێز بۆ پرۆگرام و …

زیاتر بخوێنە

باوەرنامە

ئێمە دەستەیەک لە  ژنانی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان، قۆلمان هەلمالیوە بۆ دامەزراندنی پارتی ژنانی فێمینیستی کوردستان بە ئامانجی بەدیهاتنی مافی ژنان و بەرز کردنەوەی پێگەی ژن لە پانتای سیاسی،   کۆمەلایەتی، ئابووری و کەلتووری، و هەروەها بەدیهاتنی مافی رەوای نەتەوەی کورد. ئێمە هەول دەدەین لە رێگای بەهێز کردنی ژنانەوە ئالوگۆر پێک بێت لە پانتای سیاسەت و بەرێوبەرایەتی  دا…

زیاتر بخوێنە

پێرەوی ناوخۆ

پێرەوی ناوخۆی پارتی ژنانی فێمینیستی کوردستان

“نیوەی پانتای سیاسی و رێبەرایەتی مافی ژنانە”

پێناسەی فمێنیزم لە روانگەی ئێمە: فمێنیسم روانگەی فیکری چەن لایەنە و بزوتنەوەیەکی رزگاریخواز و یەکسانیخوازە کە بۆ بنبڕکردنی هەرچەشنە …

زیاتر بخوێنە
  • هەر مرۆڤێک پێویستە رووبەرووی دژوارییەکان بێتەوە و بۆ بەدەس هێنانی باوەر بە خۆ، پێویستە خۆی لەوانی دیکە بە گەورەتر بزانێت، و پیاوان بە درێژایی مێژوو ئەم باوەر بە خۆیەیان لە ژنانەوە وەرگرتوە، بەلام زنان بە بە نزمتر لە خۆیان دەزانن. ئیستا ئەگەر ژنان لەگەل ئەوان یەکسان ببن، دەترسن ئەو هەستی باوەر بە خۆیەیان لەدەس بچێ. کتێبی ژوورێک بۆ خۆت

    ڤیرجینیا وۆلف - نووسەر

  • فێمینیزمی کوردی لە ئێراندا، چەمکێکی هەلقولاوی بارودۆخی نوێی کۆمەلایەتی لە رۆژهەلاتی کوردستانە و پێویستی بە کاری زیاتر و جیدیترە. فێمینیزمی کوردی لە رۆژهەلاتدا بۆ یەکەم جار لە لایەن چالاکانی مەدەنی مافی ژنان لە کۆمەلگای شاردا و لە دەیەی هەشتای هەتاویدا سەری هەلدا.

    روئیا تلۆعی

  • گیرۆدە بوونی فێمینیزم بە واقعییاتی رۆژانەوە، ناچاری دەکات هەر رۆژ بە نیگایەکی نوێوە بروانێتە جیهان. ئەم نوێ بوونەوە لە راڤەی واقعییەتەکاندایە نە لە پیرۆز کردنی خەباتی چەکداری یا بە پیرۆز نەزانینی و یا خەتێک کێشان بەسەر تەواوی ژنانی چەکدار یا بێچەک و سرینەوەیان. ئەم نیگایە نوێیە و ئەم تازە بوونەوە، رەخنەی ژن تەوەری واقعییەتەکانی دەورووبەرمانە.

    روئیا سەحرایی - نووسەر و وەرگێر

  • ژنان لە تەواوی سەدەکاندا ئەرکێکیان بە جێ هێناوە، ئەرکی ئاوێنەیەک کە دەسەلات و جەستەی پیاوان دووئەوەندەی ئەندازەی ئەسلییان نیشان دەدا.

    ویرجینیا وۆلف - نووسەر

  • ناسیۆنالیسمی کوردی هاوشان له‌‌گه‌ڵ ڕوانگه‌کانی فێمینیستی خۆی به تێۆریه‌کانی فێمینیستی ته‌یار‌نه‌کردووه، ئه‌وش زۆر هۆی فکری‌و سیاسی له‌پشته. هویه‌کی هه‌ره‌سه‌ره‌کی ترسێکی بێمانا له چه‌مکی فێمینیزمه‌.

    شەهلا دەباغی - نووسەر

  • تا زه‌مانێک که کیشه‌ی ژنان نه‌بێته‌ به‌ندی سه‌ره‌کی‌و تێکه‌ڵاوی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌‌و حیزبه‌کان له‌و ڕساتایه‌‌دا پرۆگرامی خۆیان دانه‌ڕێژن، تا زه‌مانێک که نوۆرمه‌کانی کۆمه‌ڵ‌ و ساختاری سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵوگۆری نه‌خرێنه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌و ده‌سه‌ڵاتی فکری سیاسی جۆرێکی‌تر دانه‌ڕێژرێت، باسکردن له مافی ژنان‌و هه‌وڵدان بۆ داکۆکیکردنی ئه‌و مافانه، هه‌روا به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی‌و له‌ سه‌ر کاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه.

    شەهلا دەباغی - نووسەر

  • فێمینیسمی کوردی و تێروانینی قوڵی یەکسانیخوازانی ڕاستەقینە لە کێشەکانی کۆمەڵایەتی دەتوانێ و دەبێ ناسیۆنالیزمی کوردی بخاتە ژێر کاریگەری ڕاستەوخۆ. جوڵانەوەی ژنانی کورد دەبێ لە هێزی ناوخۆیی کەڵک وەربگرێ بۆ لەناوبردنی ئەو زوڵمەی کە ئینسانی کوردیی بە ژن و پیاوەوە داپڵۆساندووە.

    شەهلا دەباغی - نووسەر

  • لە هەر شوێنێک دەسەلات هەیە، ژن لەوێ نیە!

    Helga Nowotny

  • هەر ژنێک دەبێ پارە و ژوورێکی بۆ خۆی ببێت...

    ڤیرجینیا وۆلف

  • ئەگەر ژنان دەیانەوێ لە کۆمەلگای خۆیاندا گۆرانکاری بەدی بهێنن، دەبێ هەول بدەن دەسەلات بەدەستەوە بگرن. بەهۆی ئەوەی دەسەلات لە ژێر دەستی نێرینەدایە، هاتنی ژنان بۆ پانتای سیاسی پێویستە. بێگومان ناکرێ بۆ دەستپێک یا پراکتیزە کردنی ئالوگۆرە پێویستەکان بە هیوای پیاوان بن. کتێبی ژن، دەسلات و سیاسەت، لاپەرەی ۱۸۹.

    "ستەیسی" و "پرایس" - نووسەر

  • گومان لەوەدا نیە کە چەکدار بوونی ژن هاوتەریبە لەگەل توندوتیژی. کولەن تا کاتێک چەک لە دەستدا بێ، شەر و توندوتیژیش بەردەوام دەبێ، جا ئەو چەکە چ لە دەستی پیاودا بێ چ ژن. کەواتە کێشەی سەرەکی چەک و شەرە نە ژنی چەکدار. (ولامی سەحەر دیناروەند بە وتاری ئازادەی دەواچی لە سایتی مەدرەسەی فێمینیستی)

    سەحەر دیناروەند

  • ئەگەر مافی ژنان و یەکسانی جیندەر لە هەرکام لە ولاتانی دەسەلاتدار بەسەر هەر پارچەیەکی کوردستاندا رەچاو بکرێ بەلام مافی کورد رەچاو نەکرابێ، ژنی کورد ئازاد نیە. لە لایەکی ترەوە ئەگەر کورد بە هەر چەشنێک بگاتە دەسەلات و بە مافە رەواکانی بگات بەلام یەکسانی جیندەر و مافی ژن لە کوردستان رەچاو نەکرێ، دیسان ژنی کورد هەر ئازاد نیە.

کارنامەی یەکساڵەی پارتی فێمینیستی کوردستان

وێبینار: ژن لە شۆرشەکانی ئەمریکای لاتیندا

سروودی ژنی کورد